١٩ ئایار ٢٠٢٠ - ١٠:٤٥
2111 کەسی دیکە لە ئێران لە ڕۆژێکدا تووشی کۆرۆنا بوون

وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئێران بە ڕاگەیاندنی ئاماری ڕۆژانەی تووشبوان و قوربانیەکانی کۆرۆنا لە ئێران وتی: لە دوێنیەوە 2111 کەس بە تووشبوانی کۆرۆنا لە وڵات زیاد بووە.

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی ابنا - کیانووش جەهانپوور رایگەیاند کە لە 24 کاتژمیری ڕابردوودا 62 کەس لە ئێران بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە.

لە سەرەتاوە تا ئەمڕۆ  124هەزار و   603 کەس لە ئێران تووشی کۆرۆنا هاتوون و لە نەخۆشخانە خەوێندراون.

لە ئێستادا 97173 کەسیش چاک بوونەتەوە و لە نەخۆشخانە ڕزگاریان بووە.

هەروەها تا ئێستا 7119 کەس لە ئێران بە هۆی کۆرۆناوە گیانیان لە دەستداوە